٥ ئاب ٢٠٢٤ - ١٧:٢٢
کاتێک ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت وڵامی ئیسڕائیل دەدەینەوە، جیدیە

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: کاتێک ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەڵێت بڕیارە وەڵام بدەینەوە، پێویستە بە جددی وەریبگرین.

"جۆن کربی"، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز ڕایگەیاند: "کاتێک ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەڵێت کە وڵام دەدەینەوە، پێویستە بە جددی وەریبگرین."

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لەو بارەیەوە درێژەی دا: دەبێت دڵنیابین لەوەی کە ئامادەین.

لە درێژەی ئەم چاوپێکەوتنەدا جۆن کربی وتی: بەردەوامین لە ناردنی هێزی زیادە بۆ ناوچەکە. پێویستە دڵنیا بین لەوەی کە ئێمە ئەوەندە ئامادە و بەتواناین بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانمان.

342/